هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان پێگەکانی داعش لە باکوری عێراق دەکەنە ئامانج

هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان پێنج هێرشی ئاسمانییان لەدژی پێگەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئەنجامدا لە باکوری عێراق، لانیکەم دە لە ئەندامانیان کوشت، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژی چوارشەممە (24 ئاب) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت، عەمید سەعد مەعان، بە دیارونای وت هێرشە ئاسمانییەکان پێگەکانی داعشیان کردە ئامانج لە "شێخ موزهیر و هۆد و فلەیفل لە باشور و خۆرئاوای موسڵ لە باکوری عێراق و لانیکەم دە تێرۆریستیان کوشت و شمەك و ئۆتۆمبیلەکانیان تێکشکاندن".

وتی: "هێرشە ئاسمانییەکان تاوەرێکی پەیوەندیگرتنی داعشیشیان تێکشکاند، کە ئەندامانی ئەو گروپە لە موسڵ و دەوروبەری بەکاریاندەهێنا، لەگەڵ یەکەیەکی تۆپخانەی 82 ملیم".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500