هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرشە ئاسمانیەکانی سوریا و روسیا مەدەنی دەکوژن لە ئیدلیب و حەمما

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەند ساتێك دوای ئەنجامدانی چەند هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا و سوریاوە، دوکەڵ لەسەر چەند خانوویەکی مەدەنیەکان لە شارۆچکەی مەعەر شورین بەرزدەبێتەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

لەکاتی برەوسەندنی بەردەوامی توندوتیژییه‌كاندا لە باکوری خۆرئاوای سوریا، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سوریا و روسیا سێشەممە (16 تەمموز) بۆمبارانی گوندی مەعەر شورینیان کرد، 10 مەدەنییان کوشت، چالاکوانێکی سوریی و ئاژانسی فرانس پرێس رایانگەیاند.

سێ منداڵ لەنێو کوژراوانی مەعەر شوریندا بوون، کە گوندێکی باشوری ئیدلیبە و ئەو رۆژە زۆرترین کەسی لێ کوژرا.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ هێرشەکە لە نزیك مزگەوتێکی دا لە ناوەندی گوندەکە و عەرەبانە و دوکانی سەوزەومیوه‌ی لەناوبرد.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند چەند گوند و شارۆچکەیەکی دیکەش لە دەوروبەری ئیدلیب و حەمما تووشی بۆمبارانی سەخت بوون.

مەدەنیەکان و ئەندامانی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپییەکان) کەسێك هەڵدەگرن کە لە هێرشە ئاسمانیەکانی سەر شارۆچکەی مەعەر شورین لە دەوروبەری ئیدلیب برینداربووە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ژمارەیەك ئەندامی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپییەکان) خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرێکن لە بەنزینخانەیەك لە باشوری حەلەب کە راستەوخۆ هاوەنباران و تۆپباران کرا لە پێگەکانی ژێردەستی هێزەکانی رژێمی سوریاوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت سەرەڕای هێرشە ئاسمانیەکان، زۆر ناوچە تووشی تۆپباران بوون لە پێگەکانی رژێمی سوریاوە لە ناوچەكانی هاوسێی خۆیانەوە.

وتی هێشتا ژمارەی تەواوی قوربانیان رانەگەیەنراوە و ئاماژەیکرد بەوەی زۆرێك لە برینداران لە دۆخێکی هەستیاردان.

وتی دۆخەکە خراپتر دەبێت بەهۆی کورتهێنانی دەزگای چارەسەری پزیشکیەوە، چونکە زۆربەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە لە خزمەت کەوتن کاتێك راستەوخۆ لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانەوە کرانە ئامانج.

هێرشە ئاسمانیەکان و تۆپباران و ئاگركه‌وتنه‌وه‌

عەساف وتی لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگای ئیدلیب، هێرشە ئاسمانییەکان لە شاری جسر شوغوری خۆرئاوایان دا لەگەڵ شارۆچکەی عەین باردە و شارۆچکەی خان شه‌یخونی باشور، دێر سونبول و تەلمینس.

وتی شاری کەفر زیتا و شارۆچکەکانی مورك، لەتامینە و لەتمین لە باکوری حەمما رووبەڕووی بۆمبارانی سەخت بوونەوە.

عەساف وتی راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن سێ کەس کوژران و چەندینی دیکە لەو ناوچانە برینداربوون، لەکاتێکدا ناوچەکانی دیکە بۆمباران کران بە موشەك کە لە پێگەکانی رژێمەوە دەهاتن لە کەمپی جورین لە پارێزگای حەمما.

لەو بەرەیە شارۆچکەی کەفر عەوید لە باشوری ئیدلیب رووبەڕووی سەختترین لێدان بووه‌وە.

عەساف وتی بەهۆی تۆپباران و هێرشە ئاسمانییەکانەوە ژمارەیەکی زۆر ئاگر کەوتنەوە، کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان سوتاند و دەغڵ و ماڵەکانیان لە چەندین ناوچەی ئیدلیب رووخاندن.

وتی ئاگرێکی گەورە کەوتەوە لە وێستگەیەکی بەنزین لە شارۆچکەی زەربە لە باشوری حەلەب کە راستەوخۆ لە پێگەکانی رژێمەوە تۆپباران کرا.

وتی ئاگرکوژێنەوەکان لە بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپییەکان) شەڕی بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ئاگر دەکەن بۆ نێو ماڵی مەدەنییەکان و وتیشی کەشی گەرمیش بەشداریدەکات لە بڵاوبوونەوەی دەستبەجێی ئاگرەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500