هه‌واڵه‌كانی عێراق

12 چەکداری داعش لە باکوری موسڵ کوژران

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 12 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە باکوری موسڵ کوشت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رۆژی دووشەممە (22 ئاب) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت: "بەیانی دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێگە و بنکەکانی داعشیان کردە ئامانج لە گوندی کوکەجلی لە بەعشیقە، 25 کیلۆمەتر باکوری موسڵ، لانیکەم 12 چەکداریان کوشت و چەندانی تریشیان بریندارکرد، دوو بنکە و حەشارگەیەکی چەك و دە ئۆتۆمبیلی دەبڵ ئەکسلیان تێکشکاند."

وتیشی: " هێرشە ئاسمانییەکان بە تێپەڕبوونی کات گروپەکە کەمبایەخ دەکەن و ژێرخانی سەربازیی تێکدەشکێنن تا ئاسانکاری بکات بۆ هێزە زەمینیەکانمان بۆ پێشڕەوی لە ئازادکردنی موسڵدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500