هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەڕێوەبەری کۆمەکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە کارەساتێکی "بێوێنە" دەدات لە حەلەب

بەرپرسی باڵای کۆمەکی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی دووشەممە (22 ئاب) توڕەیی نیشاندا لە بەرامبەر ناکارایی هێزە نێودەوڵەتییەکان بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربەستێك کە رێگا بە گەیشتنی کۆمەك بدات بۆ ناو شاری حەلەبی سوریا و هۆشداریی رودانی کارەساتێکی مرۆیی "بێوێنە"ی دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لەکاتی قسەکردن لە سێهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەربارەی قەیرانی ئەم مانگەی حەلەب، ستیفن ئۆبرایان بانگەوازی خۆی دوپاتکردەوە بۆ وەستانی شەڕ بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە حەلەب، کە توندوتیژی تیایدا زیاتریکردووە.

ئۆبرایان وتی: "لە حەلەب مەترسی بینینی کارەساتێکی مرۆیی دەکەین کە بێوێنە دەبێت لەم ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵەی خوێنڕێژی و کوشتار لە ناکۆکیەکانی سوریادا." وتیشی شارەکە "گۆڕاوە بۆ لوتکەی ترس و تۆقین".

ناوبراو تکای لە هەموو وڵاتانی خاوەن دەسەڵات کرد بەزووترین کات بگەنە رێککەوتنێك لەسەر ئاگربەست.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500