هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتوەکان: نزیکەی 1 ملیۆن سوری لەژێر ئابڵۆقەدا دەژین

یاریدەدەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان رۆژی دووشەممە (21 تشرینی دووەم) وتی نزیکەی یەك ملیۆن لە خەڵکی سوریا لەژێر ئابڵۆقەدا دەژین، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

یاریدەدەری سکرتێری گشتی بۆ کاورباری مرۆیی ستیفن ئۆبرایان بە ئەنجومەنی ئاسایشی وت ئاماری نوێ کە بریتیه‌ له‌ 974,080 کەس، زیادبونێکی بەرچاوە لەچاو 486,700 سوریدا کە شەش مانگ لەمەوپێش لە ناوچە ئابڵوقەدراوەکاندا دەژیان.

ئۆبرایان وتی: "ئەمشەو نزیکەی یەك ملیۆن سوری لەژێر ئابڵۆقەدا دەژین."

وتیشی: "مەدەنیەکان گۆشەگیر و برسی و بۆمباران ده‌كرێن و لە هاوکاری مرۆیی و چاودێری تەندروستی بێبەشکراون تا ناچاربکرێن بەوەی ملکەچبکەن یان هەڵبێن."

هەندێك لەو ناوچانەی بۆ لیستی ناوچە ئابڵۆقەدراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان زیادکراون كه‌وتونه‌ته‌ ناوچەی گوندنشینه‌كانی غۆتە له‌ خۆرهەڵاتی دیمەشق.

بە سەرکۆنەکردنی ئەم "تاکتیکە ئەنقەستەی دڵڕەقی"، ئۆبرایان وتی ئابڵۆقەکان زیاتر لەلایەن رژێمی سوریاوە دژی مەدەنیەکان ئەنجامدەدرێن.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبوبووەوه‌ بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی قەیرانی سوریا لەکاتێکدا شەڕ لە حەلەب چڕتربۆته‌وه‌ و به‌شه‌ خۆراكه‌كان بەرەو نەمان دەچن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500