هه‌واڵه‌كانی عێراق

لێکۆڵینەوەی چەکی کیمیایی لە سوریا دەرەنجامەکانی دەخاتەڕوو

لێکۆڵینەوەیەکی یەکساڵە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کێ لەپشت هێرشە کوشندە کیمیاییەکانی سوریاوە بووە، جێگایەکی بەرچاو لە نەتەوە یەکگرتووەکان داگیردەکات کە بڕیارە ئەم هەفتەیە لە پانێڵێکی 24 ئەندامیدا ئەنجامەکانی بخرێتەڕوو، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی سێشەممە (23 ئاب).

میکانیزمی لێکۆڵینەوەی هاوبەش (JIM) کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دامەزرێندرا، بەڵگەی لەسەر نۆ کەیس کۆکردۆتەوە کە گومانی هێرشی گاز دەکەن بۆسەر گوندەکانی سوریا لە ساڵەکانی 2014 و 2015 دا.

راپۆرتەکە رۆژی چوارشەممە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنەکە، کە دواتر لە کۆبونەوەیەکی 30 ئابدا گفتوگۆ لەسەر دەرەنجامەکانی دەکات.

پانێڵەکە دەڕوانێتە نۆ هێرش بۆ سەر حەوت گوند لە پارێزگاکانی حەمما و ئیدلیب و حەلەب.

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یش گومانی لێکراوە بە بەکارهێنانی گازی خەردەل لە مەراعە و حەلەب لە ئابی 2015 دا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500