هه‌واڵه‌كانی عێراق

تورکیا دەڵێت دەبێت سنوری سوریا لە داعش 'پاکبکرێتەوە'

تورکیا رۆژی دووشەممە (22 ئاب) رایگەیاند دەبێت "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەتەواویی لە ناوچەکانی سەرسنوری سوریا بکرێنەدەرەوە، دوای ئەوەی کۆتایی هەفتەی پێشوو تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە غازی عەنتاب 54 کەسی کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلو، وتی "دەبێت سنورەکەمان بەتەواوەتی لە داعش پاکبکرێتەوە" و گروپەکەی بە "رێکخراوێکی تیرۆریستی" ناوزەدکرد.

وتی: "تا کۆتایی دژی داعش دەجەنگین و بەردەوامدەبین لە پشتگیریی ئەو وڵات و هێزانەی لەدژیان دەجەنگن."

بەگوێرەی سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان، منداڵێکی خۆکوژ، تەمەن "لەنێوان 12 بۆ 14" ساڵ گومانلێکراوە بە ئەنجامدانی هێرشەکە بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە درەنگانێکی شەممەدا، بە فەرمانی داعش لە غازی عەنتاب.

بوك و زاوا بەخێرایی گەیەنرانە نەخۆشخانە، بەڵام بە سەختی بریندار نەبوبوون، لەکاتێکدا تا رۆژی دووشەممە 66 کەس لە نەخۆشخانە بوون، 14یان لە دۆخێکی خراپدابوون.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کی-موون، سەرکۆنەی تەقینەوەکەی کرد و داوای سزادانی بەپەلەی ئەنجامدەرانی کرد و جەختیشی کرد لەسەر "پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ رێگرتن و شەڕکردن دژی تێرۆریزم و توندڕەویی توندوتیژ".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500