http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2016/09/07/newsbrief-05

×
×

داعش بەرپرسیارێتی خۆی رادەگەیەنێت لە هێرشێکی کوشندە بۆ سەر سەربازە تورکەکان لە سوریا

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی لە هێرشێکی موشەکیی راگەیاند کە سێ سەربازی تورکی لە سوریا کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە (7 ئەیلول) رایگەیاند.

گروپەکە لە لێدوانێکدا کە ئێوارەی سێشەممە بەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆوە، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی راگەیاند.

بەرپرسێکی باڵای تورك رایگەیاند سێ سەرباز کوژران و چواری دیکە برینداربوون، لە هێرشێکدا لە گوندی وقوف لە شارۆچکەی سنووری رای.

دوو سەرباز دەستبەجێ کوژران، لەکاتێکدا یەکێك لە سەربازەکان دواتر لە نەخۆشخانە مرد.

رۆژی یەکشەممە، هێزەکانی تورکیا، کە لەلایەن هاوپەیمانێتیی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریاوە پشتگیرییان دەکرێت، داعشیان ناچار بە کشانەوە کرد لە دوا ناوچەی سنووریی تورکیا-سوریای ژێردەستی خۆیدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha