هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دووشەممە (7 تشرینی یەکەم) دەستیانکرد بە کشانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
کشانەوەكه لە پێگە سەرەکیەکان بەدرێژایی سنووری باکوری سوریا دوای ئەوە هات کە کۆشکی سپی رایگەیاند دەکشێتەوە تا رێبدات بە ئۆپەراسیۆنێکی تورکیا کە سەرۆك رەجەب تەیب ئەردۆگان وتی ده‌شێت له هه‌ر ساتێك‌دا ئەنجامبدرێت.
به‌ڵام په‌نتاگۆن هۆشداریی دا كه ئه‌مریكا ئه‌و هێرشه داگیركارییه په‌سه‌ند ناكات كه توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ده‌كات له باكوری سوریا، چونكه مه‌ترسی ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه‌ی ده‌بێت.
وته‌بێژی په‌نتاگۆن، جۆناسان هۆفمان وتی: "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ترمان له ناتۆدا و هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌یمانی [نێوده‌وڵه‌تیدا] كارده‌كه‌ین بۆ دووپاتكردنه‌وه له توركیا كه ئه‌گه‌ری هێرشێك ده‌شێت ئاكامی ناسه‌قامگیركردنی هه‌بێت بۆ توركیا و ناوچه‌كه و جێگای تریش."
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، هاوبەشێکی سەرەکیی ئەمریکا لە شەڕی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا کە کۆنترۆڵی زۆربەی باکوری خۆرهەڵاتی سوریای کردووە، دووشەممە رایگەیاند "هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنورییەکانی نزیك بە تورکیا کشانەوە".
روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستیکردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا کشاونەتەوە لە پێگە سەرەکیەکانی رەئیس عەین و تەل ئەبیەز.
بەرپرسێکی کوردیش وتی هێزەکانی ئەمریکا دەستیانکردووە بە کشانەوە لە سنوورەکە، بۆ رێگەدان بە هێرشێكی تورکیا، کە هێشتا نازانرێت چەند گه‌وره دەبێت.
لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا تورکیا هێزی پشتیوانیی ناردۆتە سەر سنوور و ئەردۆگان دووشەممە لە وتەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی ئەو هێرشەی لەمێژە هەڕەشەی ده‌كات ده‌شێت رووبدات "له هه‌ر شه‌وێكدا بەبێ هۆشداریدان".
کۆشکی سپی رایگەیاند: "هێزەکانی ئەمریکا پشتوانی یان بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە ناکەن و هێزەکانی ئەمریکا، کە 'خەلافەت'ی داعشیان له ناوچه‌كه تێکشکاندووە، چیتر لەو ناوچە دیاریكراوه نامێننەوە."
سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دووشەممە پاساوی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لەسەر سنووری سوریا-تورکیا دا بەوەی کە دەبێت ناوچەکە "خۆی چارەسەرێك بدۆزێته‌وه" و ئەمریکا پێویستە "لەم شەڕە بێ‌مانا بێکۆتاییە" دەربچێت.
بەڵام هاوپەیمانێكی باڵای ترەمپ، سیناتۆر لیندسی گراهام، سەرۆکی لیژنەی دادوەری له ئەنجومەنی پیران، دووشەممە وتی داوا لە کۆنگرێس دەکات بڕیارەکەی سەرۆك پێچەوانە بکاتەوە و چاوەڕێی ئەوە دەکات ئەم هەنگاوە "پشتیوانیی بەهێزی هه‌ردوو پارته [سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌مریكا] بەدەستبهێنێت".
نەتەوە یەکگرتووەکان 'له پەیوەندیدایە لەگەڵ هەموو لایه‌نه‌كان'
ئەنقەرە دەڵێت دەیەوێت دەستبەجێ "ناوچەی ئارام" دابمەزرێنێتلەوبەری سنوورەوە، کە پلانی هەیە 3.6 ملیۆن ئاوارەی سوریا کە ئێستا لە تورکیان ره‌وانه‌ی ئەو ناوچەیە بکات.
بەڵام کوردەکان دەڵێن گوایە ئامانجی تورکیا لاوازکردنی بوونی کوردانە لەو ناوچەیە بە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان کە زۆربەیان عەرەبی سوننەن.
هەسەدە هۆشداریی دا لەو مەترسیانەی هێرشه‌كه‌ی تورکیا بۆ ناوچەکە دەیانهێنێت و بەڵینی بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی تورکیای دا.
هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند: "وەك هێزەکانی سوریای دیموکرات، سوورین لەسەر بەرگریکردن لە خاکەکەمان، باجەکەی هەرچەندێك بێت."
لە بەیاننامەیەکی دووشەممەدا، هەسەدە رایگەیاند کە هێرشی تورکیا دەستکەوتە سەربازییەکانی دژی داعش پێچەوانە دەکاتەوە بە باجێکی مرۆیی گەورەوە و رێده‌دات بە سەرکردە زیندووەکانی گروپە توندڕەوەکان کۆتایی بە خۆشاردنەوە بهێنن.
نەتەوە یەکگرتووەکان دووشەممە رایگەیاند كه "ئامادەکاری دەکات بۆ خراپترین دۆخ" لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا.
بەڕێوبەری ناوچەیی کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، پانۆس مومتزیس وتی "زۆر پرسیاری وەڵامنەدراوە" هەن دەربارەی ئاکامەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە.
مومتزیس وتی نەتەوە یەکگرتووەکان "لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەموو لایه‌نه‌كان" لە ناوچەکە.
یەکێتی ئەوروپاش هۆشداریی دا لەوەی ئه‌و هێرشه‌ی تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌كات زیاندەگەیەنێت بە مەدەنیەکان و دەبێتە هۆی "ئاوارەیی بەرفراوان"ی خەڵك.
ده‌بێت ئه‌مریكیه‌كان بكوژرێن و ده‌ربكرێن له هه‌ر شوێنێك بن. له مێژوودا، پیشانیانداوه كه ناتوانرێت متمانه‌یان پێبكرێت. ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌مریكییه‌كانی لێ نین سه‌قامگیرترن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
شتي موهيم بنوسن بابه ئه و قه‌له باليخه هي جيه. كاكه هه موي كردويه زه‌لاته
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
گوایه ئه‌م هه‌نگاوه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا نراوه!!! كێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن؟ به‌هه‌رحاڵ، چۆن توركیا و لایه‌نانی تر ده‌توانن ئهجهنداكانی خۆرئاوا جێبه‌جێبكه‌ن بۆ كوشتنی موسڵمانان، جا كورد بن یان عه‌ره‌ب؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
توركیا كوشتارێكی مرۆیی له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجامده‌دات هه‌روه‌ك له عه‌فرین كردی. ناتوانن ببینن چی روویداوه له عه‌فرین له 20 كانونی دووه‌می 2018وه؟ هه‌زارن مه‌ده‌نی له خاكه‌كه‌یان ده‌ربه‌ده‌ركران و سه‌دان ژن و منداڵ و پیر نادادپه‌روه‌رانه كوژران. توركیا سروشتهكهشی سوتاندووه و موڵكوماڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی دزیوه. خوێنی خه‌ڵكی عه‌فرین وه‌ك ئاوی خواردنه‌وه‌ی لێهات بۆیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واقعه‌كه زۆر له‌وه سامناكتره. كوا مافی مرۆڤ؟ كوا ئایین؟ كوان وڵاته گه‌وره‌كان؟ كوا بیروڕای گشتی؟ هه‌مان شت رووده‌دات له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌گه‌ر هێرشێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی توركیا ئه‌نجامبدرێت. هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه به‌ره‌نگارییان له هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كرد دژ به تێرۆریزمی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)؛ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌جیاتی ئه‌وان قوربانییان به خۆیان دا، چونكه هیچ منداڵێكی ئه‌مریكی یان ئه‌وروپی نه‌كوژرا به‌هۆی تێرۆریزمی داعشه‌وه؛ رۆڵه‌كانی رۆژاڤا كه گیانی پاكی خۆیان به‌خشی له‌جیاتی هه‌موو دونیا و هه‌زاران شه‌هید و برینداریان دا، كه گیان و خوێنی خۆیان به‌خشی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن و هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری، چی‌یان لێ به‌سه‌ردێت؟ هیوادارم ئه‌م پۆستهمه بگاته هه‌موو دونیا. هیوادارم سه‌لامه‌ت و پارێزراو بن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت