سەرۆكی شارەوانی فەلوجە هەینی (19 ئاب) رایگەیاند تیمەکانی چەند وەزارتێکی عێراق لە فەلوجە سەرکەوتووانە خزمەتگوزاریەکانی ئاوی خواردنەوە و کارەبایان بۆ نیوەی شارەکە گەڕانۆتەوە.
وەزارەتی کار و شارەوانیەکان و وەزارەتی کارەوباو وەزارەتی ئاوەڕۆ لە هەڵمەتەکەدا بەشداربوون.
سەرۆکی شارەوانی فەلوجە عیسا سایر لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی: "تیمەکانی دیکە خۆڵ و خاشاك لادەبەن و شارۆچکەکە لە تەقەمەنیەکان پاکدەکەنەوە بۆ ئەوەی دانیشتوانەکە بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان دوور لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)."