هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق لە فەلوجە ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان

سەرۆکی شارەوانی فەلوجە عیسا سایەر هەینی (15 تەمموز) رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق لە فەلوجە ئۆپراسیۆنێکی پاککردنەوەی مین و بۆمبە چێنراوەکانیان دەستپێکردو کە لەلایەن داعشەوە پێشتر چێندرابون، ئەمەش وەک بەشێك لە ئامادەکاریەکان بۆ مالباتە ئاوارەکانی کە دەگەرێنەوە.

عیسا سایەر بە مەوتنی وت: "یەکەیەکی ئەندازیاری سوپا و فەوجێکی پۆلیسی دژە مین رۆژی هەینی ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپێکرد دوای ئەوەی ئامێرەکانی ئاشکراکردنی مین گەیشتن."

ناوبراو وتی: "فەرمانگەکانی شارەوانی دەچنەوە شارەکە دوای ئەوەی کە ئەم ئۆپەراسیۆنە تەواودەبێت و شارۆچکەکە پاکدەبێتەوە و خزمەتگوزاریەکانی کارەبا و ئاو دەخرێنەوە گەڕ، ئەمەش لەوانەیە چەند هەفتەیەك بخایەنێت."

وتیشی: "ئامانج ئەوەیە کە پرۆسەی گەڕانەوەی خێزانە [ئاوارەبوەکان] بۆ فەلوجە پەلەی لێبکرێت بۆئەوەی هەستێکی ئاسایی بوونەوە بۆ ژیانیان بگەڕێتەو، وەکو ئەوەی پێشتر هەبوو، بەرلەوەی داعش داگیری بکات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500