هه‌واڵه‌كانی عێراق

بلۆکی ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا داوای چارەسەری دیبلۆماسی دەکەن

ماڵپەری رۆژنامەی ئەهرامی میسری لە راپۆرتێکدا رایگەیاند بلۆکی ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا لە کۆبوونەوەیەکیان لە قاهیرە رۆژی سێشەممە ( 16 ئاب) داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان کردووە لەنێوان گروپە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە بۆ گەشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسیانە.

وتەبێژی گروپی ئەلغەد ئەلسوری (سبەینێی سوریا) عەلی عاسی وتی ئەوان و لیژنەی تەنسیق بۆ گۆرانکاری دیموکراتی لە کۆبونەوەیەکی هاوبەشدا داوای دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان کردوە.

عاسی وتی هەردوو بلۆکەکەی ئۆپۆزسیۆن ئاماژەیان داوە کە پرۆسە دیپلۆماسیەکە دەستپێبکەنەوە "بەبێ هیچ پێشمەرجێك" لەلایەن بەشداربووەکانەوە و بەپێی بەندەکانی کۆنفرانسی جنێف و بریارە جیهانیە پەیوەندیدارەکان.

لیژنەی تەنسیق بۆ گۆڕانکاری دیموکراتی بەسەرکردایەتی ئیسماعیل عەبدالعەزیم و ئەلغەد ئەلسوری بە سەرکردایەتی ئەحمد جەربا، کە پێشتر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی سوریا بوو، تاوتوێی "سەرکێشیەکانیان کرد کە مەترسین بۆ سەر یەکێتی سوریا و شکۆمەندی خاکەکەی".

هەردوو نوێنەرایەتیەکە داوایان لە دەوڵەتانی عەرەب کرد پشتگیری گۆڕانکاری دیموکراتی بکەن لە سوریا "بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و کەرامەت و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بۆ خەڵکی سوریا."

هەردوو نوێنەرایەتیەکە وتیشیان شەڕ دژی "تیرۆریزم و دەمارگیری" و "پابەندبوون بە پرۆسەی سیاسی" دوانەیەکی "پێویستن کە لێکجوداناکرێنەوە"، داواشیان لە لایەنەکان کرد "کاربکەن بۆ یەکخستنی دنیابینی و هەوڵەکانیان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500