هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق زیاتر لە 500 دانیشتووی حەویجە دەگوازێتەوە

زیاتر لە 500 دانیشتووی حەویجەی ژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) راگوێزران بۆ کەمپێك لە کەرکوك، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رۆژی سێشەممە (16 ئاب) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری کاروباری ئاوارەکان ستار نەورۆز لە لێدوانێکدا وتی: "لە دوو رۆژی رابوردوودا تیمە فریاگوزارییەکانی وەزارەت 524 کەسیان لە حەویجەوە بەرەو کەمپی ئاوارەکانی نەزراوە گواستۆتەوە."

راشیگەیاند: "هاوڵاتیە راگوێزراوەکان بەدەست کێشەی تەندروستیی و دەرونییەوە دەناڵێنن، لەگەڵ بەدخۆراکیی، بەتایبەت ژن و منداڵ؛ ئێستا چاودێریی پێویستییان بۆ دابینکراوە."

وتیشی مەدەنییەکان لەڕێگەی پاسی تەرخانکراوەوە گوێزراونەتەوە بۆ کەمپەکەی کەرکوك، لەکاتێکدا هەر کە گەیشتن، ئەو لقەی وەزارەت خواردن و شمەکی ناوماڵی بەسەردا دابەشکردن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500