هه‌واڵه‌كانی عێراق

نامیلکە بەردراوەکان هۆشداریی دەدەنە هاوڵاتیانی عێراق لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعش

وەزارەتی بەرگریی عێراق رۆژی دووشەممە (18 تەمموز) رایگەیاند هێزی ئاسمانیی عێراق بە هەزاران نامیلکەی بەسەر باکور و خۆرئاوای عێراقدا بەرداتەوە و تکای لە هاوڵاتیان کردووە کە بەدووربن لە بنکەکانی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش).

وەزارەت لە راگەیەندراوێکدا وتی "هێزی ئاسمانیی عێراق ئەمڕۆ بە هەزاران نامیلکەیان بەرداوەتەوە بەسەر راوە و عەننە و قائیم لە خۆرئاوای ئەنبار، حەویجە، لە باشوری خۆرئاوای کەرکوك و ریاز، کە شارۆچکەیەکی خۆرئاوای کەرکوکە."

راگەیەندراوەکە وتی "نامیلکەکان، کە هۆشداری بۆ هەموو ئەندامانی داعش لەو ناوچانە تێدایە، تکا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بەدووربگرن لە بنکەکانی ئەو گروپە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500