هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 4 گوندی گەیارە رزگاردەکەن

هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق چوار گوندیان لە شارۆچکەی گەیارە باشوری موسڵ رزگارکرد، وەزارەتی بەرگریی رۆژی سێشەممە (16 ئاب) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "ئاژانسی دژەتیرۆر لە بەرەبەیانی یەکشەممەدا حەویش، جەوانە، جەبلە و غازییەیان رزگارکرد."

وەزارەتەکە رایگەیاند کە ئاڵای عێراق لەناو گوندەکاندا بەرزکرایەوە.

هەروەها رایگەیاند: "پاڵەوانەکانی هێزەکانی عێراق زیانی زۆری گیانی و ماددیان گەیاند بە 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' (داعش)."

راشیگەیاند: "پێکدادان لە بەیانیی سێشەممەوە بەردەوامە بۆ رزگارکردنی گوندی جەدە لە دەستی تێرۆریستانی داعش، بە پاڵپشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500