هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقیەکان گوندی نەسر لە باشوری موسڵ رزگاردەکەن

هێزە عێراقیەکان سێشەممە (14 حوزەیران) گەورەترین گوندی باشوری موسڵیان رزگارکرد لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم ئەلجبوری، بە مەوتنی وت: "ئێوارەی سێشەممە یەکەکانی سەر بە فیرقەی 15 گوندی نەسریان رزگارکرد و ئاڵای عێراقییان لەسەر بیناکانی هەڵکرد."

وتی: "ئێستا هێزەکانی عێراق پێشڕەوی دەکەن بەرەو گوندی سەڵاحییەی دراوسێی تا ئەویش رزگاربکەن". وتیشی مەبەست لەم ئۆپەراسیۆنانە پاککردنەوەی ناوچەکانی چواردەوری موسڵە لە داعش پێش دەستکردن بە رزگارکردنی موسڵ خۆی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500