هه‌واڵه‌كانی عێراق

کوردەکانی عێراق دەڵێن بەرپرسێکی دارایی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا کوژراوە

بەرپرسانی کورد وتیان هێزەکانیان بەرپرسێکی دارایی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە هێرشێکی هاوبەشی رۆژی پێنجشەممە (11 ئاب)دا کوشتووە نزیك شارۆچکەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە-تیرۆر و هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو لە ناوچەی قائیم نزیك سنوری عێراق و سوریا."

رایگەیاند لە هێرشەکەدا سامی جاسم محەمەد جەبوری کوژراوە، پیاوێك کە وەزارەتی دارایی ئەمریکا بە بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنە داراییەکانی داعش ناوزەدی کردووە، لەنێویاندا فرۆشتنی نەوت و گاز.

راگەیەندراوەکە شوێنی تەواوی ئۆپەراسیۆنەکەی دیاری نەکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500