بەرپرسانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سێشەممە (17 ئازار) وتیان هاوپەیمانییەکەی ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات جێگۆڕکێ بە سەدان لە هێزەکانی دەکات لە بنکەکانیان لە عێراق، كه ههندێكینا بۆ دەرەوەی وڵاتەکە دهگوێزرێنهوه.
راگهیاندنهكه دوای چەند کاتژمێرێك هات له هێرشێکی دیکەی موشەک بهسهر بنکەیەکی عێراق کە هێزی بیانی تیادایە و 24ههمین هێرشی لەو جۆرەیە لە کەمتر لە شەش مانگدا.
وتەبێژی هاوپەیمانان مایلس کاگینس وتی: "هاوپەیمانان شوێنی خۆیان دەگۆڕن لە چەند بنکەیەکی بچوكهوه."
بەرپرسێکی هاوپەیمانییەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت یەکەمین جێگۆڕکێ سێشەممە لە قائیم دەستیپێکرد لە رۆخی رۆژئاوای عێراق بەدرێژایی سنووری سوریا.
بەرپرسەکە وتی: "بۆنەی گواستنەوەیان ئەمڕۆ ئەنجامدەدرێت بۆئەوەی کەلوپەلەکان رادەستی هێزە عێراقییەکان بکرێن و ئامانجیش ئەوەیە هەموو هێزەکانی هاوپەیمانان قائیم بەجێبهێڵن."
وتی: "زۆر مێژووییە." وتیشی نزیکەی 300 هێزی هاوپەیمانان لە بنکەکە لادەبرێن.
هەندێكیان پێشتر جێگۆڕکێیان پێکرابوو لە سوریا لەگەڵ تۆپخانەکانیان و هەندێکی دیکە دەنێردرێن بۆ بنکەکانی دیکە لە عێراق و کوێت.
بەرپرسەکە رەتیکردەوە جێگۆڕکێکە لە ئاکامی زۆربوونی هێرشە موشەکییەکانی هەفتەی رابردوو بووبێت کە هێزە بیانییەکانیان کردە ئامانج كه لە سەرانسەری عێراقدا جێگیركراون و ئەمریکاش میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران تۆمەتباردەکات.
هێزەکان سێ بنکە بەجێدەهێڵن
نزیکەی 5,200 سهربازی ئەمریکی لە سەرانسەری عێراقدا نیشتەجێکراون کە زۆربەی هێزی ئهو هاوپەیمانییهیە كه لە 2014 پێكهێنرا بۆ هاوکاریکردنی هێزە ناوخۆییەکانی شەڕیاندەکرد دژ بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
ئەو سهربازانه لە نزیکەی 12 بنکە لەگەڵ هێزە ناوخۆییەکاندا جێگیرکراون.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت هێزەکانی هاوپەیمانان سێ بنکە بەجێدەهێڵن. جگە لە قائیم، ئهو هێزانهش كه لە بنکەکانی گەیارە و کەرکوكن له باكوری عێراق لە کۆتایی نیساندا بڕیارە بکشێنەوە.
لەکاتێکدا قائیم بەر هێرش نەکەوتووە، هەردوو بنکەکە لە گەیارە و کەرکوك بەر هێرشی قورسی موشەك کەوتوون لەم چەند مانگەی دواییدا.
بەرپرسەکە وتی: "هیچ هۆکاریك نەبوو بەڵام تووندوتیژییەکە هاوکاربوو لە خێراکردنی هەنگاوەکە (بۆ کشانەوە)." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه بەگشتی ژمارەی سهربازان لە عێراقدا وەك خۆی دەمێنێتەوە.
وەزیری دەرەوە مایك پۆمپیۆ دووشەممە هۆشداریدایە عێراق کە ئەمریکا "وەك پێویست" کاردانەوەی دەبێت دژی هەر هێرشێك بۆسەر ئەمریکییەکان بکرێت و "کردەی زیاتریش ئەنجامدەدات وەك پێویست بۆ بەرگریکردن لە خۆی".
لە تەلەفونێكدا لەگەڵ وەزیری کاربەڕێکەر عادل عەبدولمەهدی، پۆمپیۆ وتی بەغدا "دەبێت سەربازانی هاوپەیمانان بپارێزێت" کە بە فەرمی نێردراون وەك بەشێك لە هەڵمەتی دژ بە داعش.