هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتیەکانەوە 45,000 چەکداری داعش کوژراون

لەوکاتەوەی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ شکستهێنان بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دوو ساڵ لەمەوپێش دەستیپێکرد، نزیکەی 45,000 توندڕەو کوژراون لە عێراق و سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە (10 ئاب) رایگەیاند.

فەریق شۆن ماکفەرلاندی ئەمریکیی کە سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانان دژی داعش دەکات وتی: "وای دەخەمڵێنین لە 11 مانگی رابردودا نزیکەی 25,000 چەکداری دوژمنمان کوشتوە."

ئەو لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا لە بەغداوە رایگەیاند: "کاتێ ئەوە زیاد دەکەیت بۆ نزیکەی 20,000 ی دیکە کە (پێشتر) کوژراون، ئەوە دەکاتە 45,000 (چەکداری) دوژمن کە لە بەرەی جەنگدا نەهێڵراون."

وتیشی خەمڵاندنەکان بۆ توانای گشتیی ئێستای داعش جیاوازن لە 15,000ەوە بۆ 30,000، بە ئاماژەکردن بەوەی زۆر سەختبووە بۆ گروپەکە ریزەکانی پڕبکاتەوە.

وتی: "ژمارەی چەکدارانی هێڵەکانی پێشەوە کەمبۆتەوە." راشیگەیاند: "ئەوان نەك تەنیا بە ژمارە بەڵکو کوالیتیشیان کەمیکردووە -- لە ئێستادا نابینین نزیك بە توانای جارانیان کاربکەن، کە وادەکات بە ئامانجگرتنیان لەلایەن ئێمەوە ئاسانتربێت."

راشیگەیاند: "لە ئەنجامدا، بەمدواییانە نەزیفیان بەربووە لێرە."

بەرپرسانیش وای دەخەمڵێنن کە داعش 25,000 کیلۆمەتر دوجا خاکی لەدەستداوە، کە پێشتر لە "خەلافەت"ە خود راگەیەندراوەکەیدا لە عێراق و سوریا لەژێر دەستیدا بووە، یان نزیکەی 50% و 20% لە هەر وڵاتێکیاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500