هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەزاران لە دەرعا هەڵدێن بەهۆی پێشڕەویی رژێمی سوریاوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بۆمبێکی بەرمیلی کە فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی سوریا به‌ریاندایه‌وه‌ بەسەر شارۆچکەی بوسرا حەریردا له‌ پارێزگای دەرعا، لەکاتی کەوتنیدا ده‌ته‌قێته‌وه‌. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

بۆمبێکی بەرمیلی کە فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی سوریا به‌ریاندایه‌وه‌ بەسەر شارۆچکەی بوسرا حەریردا له‌ پارێزگای دەرعا، لەکاتی کەوتنیدا ده‌ته‌قێته‌وه‌. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

هەزاران مەدەنی لە شاری دەرعای باشوری سوریا و دەوروبەری پەنایان بردۆتە بەر کێڵگە و باخەکان لەنێو بۆردومان و تۆپبارانی نوێی رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانیدا، چالاکوانێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ سێشەممە (26 حوزەیران) رایگەیاند لە شەوێکدا هێزەکانی رژێمی سوریا دوو گوندیان گرت لە پارێزگای دەرعا، کە بەمەش بەشێکیان لە ناوچەكانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن دابڕی.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ ئەو هەنگاوە مانای ئەوەیە ناوچەی باکوری خۆرهەڵات کە لە شێوەی 'U' دایە و لەژێردەستی ئۆپۆزسیۆندایه‌، بەتەواوی لەلایەن رژێمەوە گەمارۆدراوە.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ هێزەکانی رژێم کۆنترۆڵی گوندەکانی بوسرا حەریر و ملێحات عه‌تاشیان کرد لە ئۆپەراسیۆنێکی شەوانەدا، کە ئەمەش بەرچاوترین پێشڕەویی رژێمە لە هەفتەیەکدا.

دوایین هەڵمەت هێزەکانی رژێمی گەیاندۆتە نێو دڵی پارێزگای دەرعا و راستەوخۆ دەیبەستێتەوە بە هاوسێکانیه‌وه‌ لە پارێزگای سوەیدا.

چالاکوانێكی دەرعا، جومعە مەسالمە، بە دیارونای وت لە هەموو ناوچەکە شەڕی چڕوپڕ هەیە، کە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك ئارام بوو.

وتی چەند كاتژمێری رابردوو چەند هێرشێكی ئاسمانی و تۆپبارانی بەخۆوە بینیوە بۆ سەر شارەکانی لەجات، رەخه‌م، نەعیمە، مله‌یحه‌، سوورە، هراك، کەرەك شەرقی، عەلما و ناحتە.

بەگوێرەی روانگەکە، لانیکەم 15 چەکداری ئۆپۆزسیۆن لە دوایین شەڕدا کوژران و کۆی 29 چەکداری ئۆپۆزسیۆن و 24 چەکداری سەر بە رژێمیش تائێستا کوژراون و لانیکەم 32 مەدەنیش گیانیان لەدەستداوە.

مەسالمە وتی پێنج منداڵ و نۆ ژن لەنێو کوژراوەکاندان.

گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن وەڵامدەدەنەوە

وتی تۆپباران و بۆردومانه‌كان به‌یاوەریی شەڕێکی سەخت بوون، چونکە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن لەژێر سەرپەرشتی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەندا لە باشور هەوڵی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەیان دا.

وتیشی: "راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن كه‌ هەندێك چەکدار لە گروپەکانی سەر بە رژێم كه‌ له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ پشتیوانیده‌كرێن، کوژراون و ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێنراوە."

هەروەها باس له‌ لێدان لە فڕۆکەیەکی میگ 23 ی رژێمی سوریاش كراوه‌ و جیا لەوەش، گرتنی ژمارەیەك سەربازی رژێم لەلایەن گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە.

مەسالمە وتی: "گەورەترین نیگەرانی ئێستا ئەوەیە كه‌مەدەنیەکان لە شوێنەکانیان هەڵدێن،" چونکە زۆربەیان بەشەو له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌ له‌نێو کەمپە نافەرمییەکاندا لەترسی هێرشی ئاسمانی و تۆپباران.

وتیشی هەندێکیان خێمەیان هەیە، لەکاتێکدا ئەوانیدی لەنێو پەناگەی کۆنکرێتیدا لە کێڵگەکان خۆیان حەشارداوە کە پێشتر لەلایەن جوتیارانەوە بەکاردەهێنران بۆ پاراستنی ئامراز و تۆوه‌كانینا لە هەتاو و باران.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس نەتەوە یەکگرتوەکان سێشەممە رایگەیاند کە شەڕ لانیکەم 45,000 کەسی لە باشوری سوریا ناچاركاردووه‌ بە هەڵاتن، کە گەورەترین رێژەی ئاوارەییە لە ناوچەکە تائێستا.

وتەبێژی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هەماهەنگیی مرۆیی لە سوریا، لیندا تۆم، وتی: "خەمڵاندنی ئێمە 45,000 كه‌سه‌ و رەنگە بەرزتریش بێت."

خاتو لیندا وتی ئاوارەیی بەخێرایی روودەدات لەم رۆژانەی دواییدا چونکە توندوتیژی زۆردەبێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500