هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتوەکان نیگەرانە له‌ هەزاران گیرخواردوو لەسەرسنوری سوریا-ئەردەن

دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان "نیگەرانی زۆر"یان دەربڕی له‌ سەلامەتی و ئاسایشی نزیکەی 50,000 سوری کە لە بیابانی نزیك سنوری باشور لەگەڵ ئەردەن گیریانخواردووه‌، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (14 ئاب) رایگەیاند.

بەیاننامەیەك کە یەکشەممە لە عەممان بڵاوکرایەوە رایگەیاند بە خەمڵاندن 4,000 کەس لە حەدالات و 45,000 کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن لە روکبان لەسەر سنور گیریانخواردووە.

بەیاننامەکەی یەکشەممە رایگەیاند: "دەوترێت لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشی ئاسمانی لە ناوچەکە ئەنجامدراوە، کە بۆتەهۆی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقین لەنێو خەڵکەکەدا کە لە ژیانی خۆیان دەترسن و مەترسیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دوژمنکارییەکانی زیادکردووە."

راشیگەیاند هەرچەندە هێشتا هەواڵی هیچ قوربانییەك نیە لەنێو سورییە وێڵەکاندا، "ناوچەکە زۆر نائارامە"، کە بۆتە هۆی ئەوەی هه‌ندێك خه‌ڵك ناوچەکە جێبهێڵێن.

ئەمە بووە هۆی روبه‌ڕووكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ "مەترسی و دابڕانی زیاتر لە بیابانێکی سەختدا، کە نازانن بۆ کوێ بڕۆن بۆ دەستڕاگەیشتن بە سەلامەتی".

نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند كه‌ لاوزترینه‌كانیان، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، نەیانتوانی بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان لەبەر شەڕ لە سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500