هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپشتی جیهانی بۆ عێراقیەکان دوای تەقینەوەکانی کەڕادە

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند شاری نیس و شارەکانی دیکەی بەر هێرشی تیرۆریستی کەوتوون رۆژی چوارشەممە (3 ئاب) نامەی هاوپشتییان بۆ بەغدا ناردوە، مانگێك دوای ئەوەی گەورەترین تەقینەوە پایتەختەکەی عێراقی هەژاند.

لە بۆنەیەکی بچوك کە لەلایەن رێکخراوی کەمپینی جیهانی ئاڤاز-ەوە رێکخرابوو لە گۆڕەپانی ئازادی بەغدا، چالاکوانان پۆستکارد و وێنەیان بڵاوکردەوە کە نامەکانیان تیادا نوسرابوون.

یەکێک لە نامەکان، کە لەلایەن "مانۆن"ەوە ئیمزاکراوە لە نیسی فەرەنساوە، ئەو شارەی رۆژی 14ی تەمموز تیایدا لۆریەك خۆی کرد بەناو ئاپۆرای خەڵكداو 84 کەسی کوشت، دەڵێت: "دڵ و بیرم لای هەموو قوربانیەکانە، هەرگیز لەبیرتان ناکەین."

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرت.

داعش هەروەها هێرشە خۆکوژیەکەی کەڕادەی بەغدای رۆژی 3 تەمموزی لە ئەستۆ گرت، کە حکومەت وتی 323 خەڵكی کوشتوە.

بەپرسی کەمپینەکانی ئاڤاز لیوس مۆراگۆ وتی: "خەڵكی لە هەموو شوێنێکی جیهان بەر هێرشی توندی تیرۆر کەوتوون لە چەند هەفتەی رابردودا، لە پاریسەوە بۆ بەغدا، لە مەگادیشۆوە بۆ کابوڵ، ئێمەش بەیەکەوە وەستاوین دژی ئەم هەوڵانە کە ئامانجیانە دابەشمان بکەن."

وتیشی: "عێراقیەکان زۆر باش دەزانن چی رودەدات کە دابەش دەبین و دژی یەکتری دەوەستینەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500