هێزەکانی عێراق چوار هێرشی خۆکوژییان شکستپێهێنا کە بەغدای پایتەختیان بەئامانجگرتبوو، وەك فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رۆژی پێنجشەممە (28 تەمموز) وتی.
فەرماندەییەکە لە لێدوانێکی کورتدا کە لەسەر تەلەفزیۆنی دەوڵەت پەخشکرا وتی: "بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێشخەرانەی پلان بۆ داڕێژراوی ئەنجامدا و شکستی هێنا بە چوار هێرشی خۆکوژیی بە پشتێنی بۆمبیڕێژراو کە بڕیاربووە لە بەغدا ئەنجامبدرێن."
راگەیەندراوەکە وتی خۆکوژەکان دەستگیرکران و "ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ هەڵکوتانە سەر ئامانجەکانی دیکە و شوێنەکانی داڵدەدان کە بەمدواییانە دۆزراونەتەوە."