هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانان کاروانێکی داعش لەسەر سنوری سوریا دەکەنە ئامانج

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان چوار ئۆتۆمبیلی چوار-پستۆنی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان لەسەر سنوری عێراق و سوریا تێکشکاند، ئەوانەش کوژران لەناویدا بوون، وەك وەزارەتی ناوخۆ پێنجشەممە (2 حوزەیران) وتی.

وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن بە مەوتینی وت، "چوار ئۆتۆمبیل کە لانیکەم 10 تیرۆرست و چەك و تەقەمەنییان تێدابوو، لە دوو هێرشی هاوکاتدا کە ناوچەی ریفعەیان کردبووە ئامانج لەسەر سنوری عێراق و سوریا لە رۆژئاوای موسڵ، تێکشکێندران."

وتی، "ئۆتۆمبیلەکان چەند تیرۆرستێکیان هەڵگرتبوو کە بەنیازبوون لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش لە سوریاوە بچنە عێراق."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500