فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق رۆژی دوشەممە (19 ئەیلول) چوار هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆ سەر چەند بنکەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە شارۆچکەی قائیم لە ئەنبار، نزیك سنوری سوریا، وەزارەتی بەرگریی رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت: "فڕۆکە جەنگیەکانی هێزی ئاسمانیی عێراق چوار هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و کەمپ و بارەگاکانی دروستکردنی بۆمبی داعشیان کردە ئامانج لە قائیم لە خۆرئاوای عێراق."
وتی هێرشە ئاسمانیەکان دوو حەشارگەی زەخیرەی سەربازییان لە ناوچەی عەکاشات کردە ئامانج لەسەر سنوری سوریا.
رەسوڵ وتیشی: "چوار پێگەکە تێکشکێنران و بە دەیان ئەندامی داعشیش لە هێرشە ئاسمانیەکەدا کوژران."