هه‌واڵه‌كانی عێراق

بۆمبارانی رژێمی سوریا 16 کەس لە حەڵەب دەکوژێت

هێرشی ئاسمانیی و تۆپبارانەکانی رژێمی سوریا رۆژی چوارشەممە (27 تەمموز) لانیکەم 16 مەدەنیی کوشت لە گەڕەکەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە خۆرهەڵاتی شاری حەڵەب، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس.

روانگەی چاودێریی مافی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند حەوت کەس لە گەڕەکی ساخوری کوژران و حەوتی دیکەش لە ناوچەی ئەنساری.

روانگەکە وتی دوو کەسی دیکە لە گەڕەکەکانی سوکاری و بوستان قەسر کوژران، ئاماژەی بەوەش کرد کە دەکرێت ژمارەکان بەرزببنەوە چونکە هێشتا خەڵك لەژێر داروپەردوەکەدا گیریانخواردووە.

هێرشەکان لەکاتێکدا دەستیانپێکردەوە کە سوپای سوریا بە فەرمی رایگەیاند گەمارۆی خۆرهەڵاتی ئەو شارەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی داوە.

گەڕەکەکانی ئۆپۆزسیۆن لە حەڵەب لە 7 تەمموزەوە گەمارۆدراون، کاتێك هێزەکانی رژێم پێشڕەوییان کرد بۆ تەنها رێگەی گەیشتنی پاڵپشتیی بۆ خۆرهەڵات، لەجێگایەکدا کە لەمەودای تەقەدایە.

هێزەکان بەردەوامبوون لە پێشڕەویی و خودی رێگەکە و لانیکەم گەڕەکێکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنیان گرت لە باکوری خۆرئاوای شارەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500