پۆلیسی عێراق لە پارێزگای دیالە رۆژی پێنجشەممە (21 تەمموز) رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییدا هێزەکانی عێراق حەوت تیرۆرستی گومانلێکراویان لە بەنی سەعد، 20 کیلۆمەتر باشوری خۆرئاوای بەعقوبە، دەستگیرکرد.
وتەبێژی پۆلیسی دیالە غالب عەتییە لە راگەیەندراوێکدا وتی، "دەستبەسەرکراوەکان چەند کردەیەکی تیرۆرستییان ئەنجامداوە، لەنێویاندا تەقاندنەوەی حوسەینییەی بەنی سەعد و بەڕێوەبەرایەتیی کاروباریی ئەحوال مەدەنیی لە ناوچەکە؛ بۆمبڕێژکردنی چوار خانو؛ لەگەڵ هێرشێکی چەکداریی بۆ سەر گەڕەکی عەسکەریی."
وتی گومانلێکراوەکان دەستیان هەبووە لە کوشتنی مەدەنیی لە بەغدا و تاڵانچێتییشدا.