هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق شانەکانی داعش سەرکوتدەکەن لە دیالە

دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستیانپێکرد بۆ سەرکوتکردنی شانەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگای دیالە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، فەریق مەزهەر عەزاوی سێشەممە (3 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

عەزاوی لە بەیاننامەیەکدا وتی: "هێزە هاوبەشەکانی پۆلیس ئۆپەراسیۆنیکی گەورەی سەربازیان ئەنجامدا بۆسەر دوو بەرە بۆ سەرکوتکردنی شانەکانی داعش لە بەساتین و ناوچەکانی دەوروبەری لە قەزای بەنی سەعد، باشوری رۆژئاوای بەعقوبە."

وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی سێشەممە دەستیپێکرد لەسەر بنەمای هەواڵگری دروستی سەبارەت بە شانەکانی داعش لەو ناوچانە، ئاماژەشی دا بەوەی "ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت هەتا ئامانجەکانی بەدەستدێن."

هەروەها وتی: "هێزێکی تری ئەمنی لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کرد بۆ راوەدونانی ئەندامانی داعش دوای پێکدادان لەگەڵیان لە حەود زۆر، باکوری میقدادیە."

عەزاوی وتی ئەنجامی ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە بەمزوانە رادەگەیەنرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500