هه‌واڵه‌كانی عێراق

دوو سەرکردەی باڵای داعش لە نزیك بەغدا گیران

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لیوا رائد شاکر جەودەت پێنجشەممە (21 تەمموز) رایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیسی عێراق دوو سەرکردەی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام" (داعش)یان دەستگیر کردووە، هەروەها چەند ناوچەیەکی شاراوەیان دۆزیوەتەوە کە بۆ راهێنانی خۆکوژەکان بەکارهێنراون.

ناوبراو لە کۆنفرانسێکی هەواڵدا وتی: "فەوجی 8 بە پشتگیریی یەکەی هەواڵگریی دەزگای دژەتیرۆر، دوو سەرکردەی بەناو ویلایەتی باشوریان دەستگیرکرد لە ناوچەی زیدان، 24 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژئاوای بەغدا."

وتیشی لە ئۆپراسیۆنەکەدا هێزەکانی عێراق "چەندین ناوچەی نهێنییان بۆ راهێنانی خۆکوژەکان" دۆزیوەتەوە لەگەڵ بڕێکی زۆر لە ماددەی دروستکردنی تەقەمەنی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500