هه‌واڵه‌كانی عێراق

9 ئەندامی حەشدی خێڵه‌كی کوژران لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە ئەنبار

دوو تەقینەوەی خۆکوژی هێزەکانی حەشدی خێڵه‌كیی کردە ئامانج کە چالاکن لە کەرمەی رۆژهەڵاتی فەلوجە پێنجشەممە (13 تەمموز)، پۆلیسی عێراق لە ئەنبار رایگەیاند.

وتەبێژی پۆلیس، نەقیب ئیعاب محەمەد بە دیارونای وت: "دوو خۆکوژی بەیانی پێنجشەممە هێرشیانکردە سەر هێزەکانی حەشدی خێڵه‌كی کە دژی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' [داعش] دەجەنگن لە کەرمە."

وتیشی خۆکوژەکان دزەیانکرده‌ ناوچەکەوە لەڕێگەی روباری فوڕاتەوە، خۆیان تەقاندەوە لەنێو گروپێك پیاوی هۆزەکاندا و بووە هۆی کوژرانی نۆ کەس.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500