هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش بارەگای پۆلیسی دیمەشق دەکاتە ئامانج لەرێگەی چەند خۆکوژێکەوە

سێ خۆکوژ خۆیان تەقاندەوە لەنزیك بارەگای سەرەکیی پۆلیس لە دیمەشقی پایتەختی سوریا چوارشەممە (11 تشرینی یەکەم) کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم دوو کەس، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرته‌ئه‌ستۆ لە بەیاننامەیەکدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

هێرشەکە دووەم جار بوو لە مانگێکدا کە تێیدا هێرشبەرە خۆکوژەکان پایتەختیان کردۆتە ئامانج کە لە توندوتیژی وا بەدووربووە لەو وڵاتەدا كه‌ بەهۆی شەڕەوە وێرانبووە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سەنای دەوڵەت، وەزیری ناوخۆ، محەمەد شەعر، وتی هەردوو کوژراوەکە ئەفسەری پۆلیس بوون.

وەزیرەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی دوو لە خۆکوژەکان تەقەمەنیەکانیان لەبەردەم بارەگای پۆلیسدا تەقاندەوە لە شەقامی خالید بن وەلید لە ناوەڕاستی دیمەشقدا.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "هێرشبەرە تیرۆرستە خۆکوژەکان هەوڵیاندا هەڵبکوتنەسەر بارەگای فەرماندەیی پۆلیس... پاسەوانان تەقەیان لێکردن و ناچاریانکردن خۆیان بتەقێننەوە پێشئەوەی بچنەناو بیناکە و ئامانجەکانیان بەدەستبێنن."

راشیگەیاند پۆلیس هێرشیبەری سێیەمی گەمارۆدا لە پشت بیناکە و ئەویش خۆی تەقاندەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500