هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 7 تیرۆریست دەستگیردەکەن لە کەرکوك

پۆلیسی عێراق رۆژی دووشەممە (11ی تەمموز) رایگەیاند کە لە هەڵمەتێکدا لە کەرکوك 7 داواکراوی تیرۆریستیان دەستگیرکردوە.

لە بەیاننامەیەکدا پۆلیس وتی: "هێزێک لە پۆلیسی کەرکوك بە هاوکاری هێزەکانی دیکەی ئاسایش لە کەرکوك لە هەڵمەتێکدا لە گوندەکانی قەرەتەپە و ئیدریس و ئەلبو سەباح لە رۆژئاوای کەرکوک ٧ داواکراوی تیرۆریستیان دەستگیرکردووە."

بەیاننامەکەی پۆلیس وتیشی: "هەڵمەتەکە دوای ئەوە ئەنجامدرا کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لەو گوندانە ئەنجامدران و کوژرانی شەش هاوڵاتی مەدەنییان لێکەوتنەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500