هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 7 چەکداری داعش لە هیت دەکوژن

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرەی سوپای عێراق رایگەیاند رۆژی هەینی (8 تەمموز) هێزەکانی عێراق لە شاری هیت حەوت چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت.

فەرماندەی سوپا لەو ناوچەیە لیوا قاسم ئەلمحەمەدی بە مەوتینی وت، "هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی زەمینییان ئەنجامدا کە ئامانجی پەناگە ئارامەکان و حەشارگەکانی داعش بوو لە ناوچەی دولابی خۆرئاوای هیت، حەوت چەکداری داعشیان کوشت و موشەکهاوێژێکی گەڕۆك و چوار ئۆتۆمبیلیان تێکشکاند، لەنێویاندا یەکێکیان بۆمبڕێژکراو بوو و هەوڵیدەدا هێرش بکاتە سەر هێزە عێراقییەکان."

وتی، "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی پشتگیریی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپایان کرد لە دەمەوبەیاندا و شکستیان بە هەوڵێکی داعش هێنا بۆ دەوردانی هێزەکانمان بە بەکارهێنانی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و ئۆتۆمبیلێك کە چەکداری هەڵگرتبوو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500