هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی عێراق گومانلێکراوانی تەقینەوە تیرۆرستیەکەی فەلوجە دەستگیردەکات

هێزە هاوبەشە ئەمنیەکانی عێراق پێنج گومانلێکراویان دەستگیرکرد بەهۆی پەیوەندیان بە تەقینەوەکانی ئەمدواییەوە کە شاری فەلوجەی کردە ئامانج لە پارێزگای ئەنبار، لیوا هادی رەزیج، چوارشەممە (28 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

رزیج وتی: "ئەو پێنج تیرۆریستە ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ن و لە تەقینەوەکانی هەفتەی رابردو تێوەگلاون لە فەلوجە کە چەندین کەسی بێتاوانی کوشت و بریندارکرد."

راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی شەوی سێشەممە لە نزیك فەلوجە هەروەها بووە هۆی پوچەڵکردنەوەی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو کە گومانلێکراوەکان پلانیاندانابوو بیانتەقێننەوە لە هێرشەکانی داهاتودا."

هاوکات، وتەبێژێك لە فەرمادەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، عەقید محەمەد دولەیمی، بە دیارونای رایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر پەیوەندیان پێدەگات لەلایەن خەڵکی مەدەنیەوە بۆ پێدانی زانیاری سەبارەت بە ئەندامانی داعش.

دولەیمی وتی: "ژمارەیەکی زۆری پەیوەندی لەلایەن دانیشتوانی ئەنبارەوە ئەنجامدەدرێت بۆ هێڵی گەرمی 104 سەبارەت بە جموجۆڵی ئەندامانی داعش، پلانی تیرۆرستی، پاشماوە و چەکەکانیان، بەتایبەتی لە فەلوجە و هیت و رومادی."

وتیشی کە "ئەو زانیاریانە زۆر گرنگن و هاوکارییان دەکات بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکی بێتاوان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500