هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێکی داعش بۆ سەر مەزارێکی باکوری بەغدا 40 کەس دەکوژێت

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەحمەد رودەینی وتی هێرشێکی تیرۆرستیی بۆ سەر مەزاری ئیمام محەمەد لە بەلەدی باکوری بەغدا 40 کەسی کوشت و 74 کەسی بریندارکرد.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان یەحیا رەسوڵ وتی مەزارەکە بە هاوەن هێرشی کراوەتە سەر، دواتریش لەلایەن چه‌ند خۆکوژێكەوە کە جلی هێزە ئەمنییەکانیان پۆشیبوو.

وتی هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆکوژەکان کرد، کە نەیانتوانی بێنە ناو مەزارەکەوە و دوانیان خۆیان تەقاندەوە، بەڵام سێیەمیان بە تەقەکان کوژرا.

هێرشەکە ئاگرێکی لێکەوتەوە کە زیانێکی زۆری لە بازاڕێكی نزیك مەزارەکە دا.

"دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی گرتەئەستۆ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500