هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژرا لە تەقینەوەیەکی داعشدا

ئەندامێکی حکومەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەناو ئەو دوانزە کەسەدایە کە رۆژی پێنجشەممە (22 ئەیلول) کوژران بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی هەڵگرتووە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

بەگوێرەی هاوپەیمانیی نیشتمانیی بۆ شۆڕشی سوریا و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان، هێرشەکە ئاهەنگێکی کردنەوەی وێستگەیەکی پۆلیسی لە ئینخیل لە باشوری پارێزگای دەرعە کردە ئامانج.

وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی، شادی جوندی، وتی :"دوانزە کەس، لەناویاندا وەزیری حوکمەتە خۆجێیەکەی (ئۆپۆزسیۆن)، یەعقوب عەمار، کوژران،" و چەندین کەسی تریش برینداربوون.

جوندی رایگەیاند کە لەناو قوربانیەکاندا کەسایەتی، جەنگاوەر، بەرپرسی ناوخۆیی سەر بە ئۆپۆزسیۆن هەن.

حکومەتە خۆجێیەکە لە کۆتایی 2013 دا پێکهێنرا و هەندێك دامودەزگای ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا بەڕێوەدەبات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500