فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم ئەلجەبوری رۆژی پێنجشەممە (30 حوزەیران) وتی، هێزەکانی عێراق سێ گوندی نزیك گەیارەی باشوری موسڵیان ئازادکرد، دوای چەند شەڕێك لەگەڵ "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) کە تێیدا گروپەکە زیانی زۆری لێکەوت.
جەبوری بە مەوتینی وت، "لیوای 91ی سوپا کە لە مەخمور جێگیرکراوە، هێرشیکرده سەر مۆڵگەکانی داعش لە گوندی کەرامە، دێر باز و بەواوی، کە تەنیا دوو کیلۆمەتر لە گەیارەوە دوورن."
وتی، "سێ گوندەکە بەتەواویی گیراونەتەوە و چەندین تیرۆرستی داعشیش دهستگیركران، كه ئهمهش وایکرد ئەوانی تر هەڵبێن لە ناوچەکە."
وتیشی خۆکوژێك کە پشتێنەی بۆمبی بەستبوو کوژرا پێش ئەوەی بتوانێت لە دەروازەی یەکێك لە گوندەکان خۆی بتەقێنێتەوە.