لە کاتژمێرەکانی سەرەتای چوارشەممە (16 تشرینی دووەم)ەوە، هێزەکانی عێراق سەرقاڵی شەڕی خوێناوین دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە ناو موسڵدا، لە بەرەی خۆرهەڵات، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جەبوری بە دیارونای وت.
وتی: "هێزەکان لە سوپا و ئاژانسی دژە-تیرۆر پێشڕەوییان بەدەستهێناوە لە سێ گەڕەك کە لە دوێنێوە شەڕ تیایاندا تاوی سەندوە."
وتی: "بیست و دوو تیرۆرست لە شەڕەکانی گەڕەکی قادسیە سانیە، مەواتن و عەدەندا کوژراون."
جەبوری وتی هێزەکانی عێراق لە بەرەکانی دیکەی شەڕیشدا پێشڕەوییان بەدەستهێناوە، بە ئاماژەکردن بەوەی بەمدواییانە گوندی تەل عاقوب لە باشوری موسڵ، لەگەڵ گوندی نەواسی لە باکور گیراونەتەوە.
وتی: "لەهەمانکاتدا، تیمە ئەندازیارییەکان بەردەوامن لە پاککردنەوەی پاشماوەکانی شەڕی داعش لەو گوند و شارۆچکانەی کە بەمدواییانە لە خۆرئاوادا ئازادکراونەتەوە."