هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای فەلوجە کۆنترۆڵدەکەنەوە

وەزارەتی بەرگری وتی "هێزەکانی عێراق ناوچەکانی ئەلحەلەبسە و ئەلبو عەلوانیان لە چنگی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) دەرهێناوە و کۆنترۆڵیان کردونەتەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە (28 ی حوزەیران) دەستیپێکرد بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی دەرەوەی رۆخی رۆژئاوای فەلوجە."

وتەبێژی وەزارەتەکە عەمید یەحیا رەسول بە مەوتنی و "هێزە هاوبەشەکانی عێراق ناوچەکانی ئەلحەلەبسە و ئەلبو عەلوانیان لە داعش پاککردۆتەوە تادەگاتە پردە کۆنەکەی فەلوجە و ئاڵای عێراقیان لە هەردوو ناوچەکە هەڵکردووە."

وتیشی " تیرۆریستەکانی داعش هەڵهاتوون و هێزەکانمان بەدوایانەوەن بەرەو ناوچە بیابانەکانی ئەنبار."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500