هه‌واڵه‌كانی عێراق

کۆمەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگاتە 5 ناوچەی گەمارۆدراوی دیمەشق

نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی دووشەممە (20 حوزەیران) رایگەیاند کۆتایی هەفتە خواردن و کۆمەکی تەندروستی بۆ خەڵکی ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق گواستەوە، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس.

کاروانی فریاگوزاری بەرەو ناوچەکانی عەین ترما و حەموریە رۆیشتوون کە بە هێزەکانی رژێم دەورە دراون، هەروەها بۆ ناوچەکانی حازە و بەیت سەوا و عەفتریس کە گەیشتن پێیان سەختە.

ئەم ناوچانە لە هەرێمی کەفر بەتنان کە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە هیچ کۆمەکێکیان پێنەگەیشتووە.

جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرحان حەق، وتی: " نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە بانگەشە بۆ رێگاپێدانی بێ مەرج و بێ بەرست و بەردەوامی ئەم رێکخراوە تا دەستی بگات بە ملیۆنان خەڵك لەو ناوچە گەمارۆدراوانەی سوریا کە دەستپێگەیشتنیان سەختە."

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، 86 کاروانی زەمینی چونەتە ئەو ناوچانەی لەژێر ئابڵۆقەدان یان گەیشتن پێیان سەختە و کۆمەکی گرنگیان بە 850,000 مەدەنی گەیاندووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500