هه‌واڵه‌كانی عێراق

نوێنەرێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا دەست بە کارەکانی دەکات

هاوڵاتی ئەردەنی عەلی زەعتاری، نوێنەری نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەرکی چاودێرییکردنی هەوڵە شێلگیرە مرۆییەکانی سوریای پێدراوە، لە دیمەشق دەستی بە کارەکانی کرد، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (12 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دوجاریچ وتی زەعتاری کۆتایی هەفتە گەیشتە دیمەشق و رۆژی سیشەممە بە فەرمی دەستی بەکارەکانی کرد وەك هەماهەنگیکاری کۆمەکی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا.

نوێنەری پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا و سودان لە سوریاش کاریکردووە وەك نوێنەری پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرترووەکان لە 2004 بۆ 2007.

زەعتاری جێی یەعقوب هیلۆی سودانی دەگرێتەوە، کە هاو-هەماهەنگیکاری کۆمەكە لە ساڵی 2013 وە، بەمدواییانەش وەك نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبریا دەستنیشانکراوە.

لانیکەم 13.5 ملیۆن سوریی پێویستیان بە کۆمەکی مرۆییە، لەنێویاندا شەش ملیۆن منداڵ، بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

هەوڵە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تووشی ئاستەنگ بوونەتەوە لە گەیشتن بە 5.5 ملیۆن کەس لەو ناوچەی دەستڕاگەیشتن پێیان سەختە، لەنێویاندا نزیکەی 600,000 سوریی کە لەژێر گەمارۆدا دەژین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500