هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێکی ئاسمانی کاروانێکی داعش لەسەر سنوری عێراق و سوریا دەکاتە ئامانج

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژی هەینی (17 حوزەیران) رایگەیاند کە هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانان لانیکەم 20 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) کوشت و بریندارکرد لە هێرشێکدا بۆ سەر کاروانێکی چەکدار لە حوسەیبەی خۆرئاوای ئەنبار، لەسەر سنوری نێودەوڵەتیی سوریا.

وتەبێژی ئەم وەزارەتە عەمید سەعد مەعن بە مەوتنی وت: " فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان کاروانێکی داعشیان کردە ئامانج کە شەش ئۆتۆمبیلی چوار پیستۆن بوون و لە ئەلبو کەمالی سوریاوە سنوریان بڕی و هاتنە حوسەیبەی عێراقەوە."

وتی لانیکەم 20 چەکداری داعش کوژران و شەش ئۆتۆمبیلەکەش، بە تەقەمەنی و چەک و پارەکانی ناویانەوە تێکشکێنران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500