هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان کاروانێکی داعش لە خۆرئاوای موسڵ تێکدەشکێنن

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی پێنج شەممە (8 ئەیلول) کاروانێکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کردە ئامانج کە بەرەو خۆرئاوای موسڵ دەچوو، وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان کاروانێکی داعشیان تێکشکاند کە لە چەندین زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو پێکهاتبوو، لەنێویاندا هەندێکیان چەکی ئۆتۆماتیکییان هەڵگرتبوو، دەچوون بۆ گوندی سێمن لە مەحلەبییەی خۆرئاوای موسڵ، لەوێوە پلانی بەئامانجگرتنی هێزە هاوبەشەکانی عێراقیان دانابوو."

راگەیەندراوەکە وتی لە هێرشە ئاسمانییەکەدا لانیکەم 10 چەکدار کوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500