هه‌واڵه‌كانی عێراق

دادگای شەریعەی داعش لە خۆرئاوای ئەنبار روخێنرا

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناو دادگای شەریعەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە خۆرئاوای ئەنبار كرده‌ ئامانج و زیانی زۆریان بە گروپەکە گه‌یاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار چوارشەممە (1 ئازار) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا مەحمود فەلاحی، بە دیارونای وت: "هێرشێكی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە شەوی سێشەممەدا دادگای شەریعەی داعشی لە قائیم تێکشکاند، نزیك بە سنووری سوریا."

وتی: "لانیکەم 20 تیرۆرست کوژران و کەلوپەلە سەربازیەکانیان لە هێرشە ئاسمانییەکەدا تێکشکێنرا."

فەلاحی وتی هێرشێکی ئاسمانیی دیکە لە کاروانێکی داعشی دا لەو نزیکانە و کەسانی ناو [کاروانەکەی] کوشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500