هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 75%ی ناوەندی فەلوجە کۆنترۆڵ دەکەنەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە رۆژی هەینی (17 حوزەیران) رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق گەیشتونەتە ناوەندی فەلوجە و 75%یان ئازادکردووە و ئاڵای عێراقیان لەسەر بینا حکومیەکانی ناوەندی شارەکە هەڵکردوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە فەریق عەبدولوەهاب ئەلساعدی بە مەوتنی راگەیاند: "هێزەکانی عێراق بینا حکومیەکانی ناوەندی فەلوجە و نەخۆشخانەی شارەکەیان کۆنترڵکردووە و 75%ی شارەکەیان گرتۆتەوە."

وتی هێشتا شەڕ دەکرێت بۆ لەناوبردنی ئەو گروپانەی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) کە لە ناوچەکدا ماون.

وتی: " شارەکە لەژێر کۆنترۆڵی سەربازیی ئێمەدایە و لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا رووبەڕووی ئەو گروپە تیرۆرستیانە دەبینەوە کە ماونەتەوە."

وتی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە پێشڕەوی لەو ناوچانەی ناوەندی فەلوجەدا کە هێشتا رزگارنەکراون و ئاماژەی بەوەش کرد کە خەریکی پاککردنەوەی شەقام و بیناکانن لەو بۆمبە دەسکردانەی داعش چاندوونی بۆ دواخستنی پێشڕەویی هێزە عێراقییەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500