هه‌واڵه‌كانی عێراق

دەیان خێزان لە فەلوجە گوازرانەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار (1 حوزەیران) رایگەیاند هێزە عێراقییەکان 250 خێزانی هەڵاتوویان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) لە فەلوجە گواستەوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئەنبار، لیوا ئیسماعیل ئەلمەحلاوی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: "لەم چەند رۆژەی دواییدا هێزە هاوبەشەکان 250 خێزانیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش لە باشور و خۆرئاوا و باکوری فەلوجە گواستۆتەوە."

وتیشی: " هێزە ئەمنیەکان بەهاوکاری لیژنە حکومیەکانی ئەنبار، خێزانەکانیان گواستۆتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان لە خالیدیە و عامریەی فەلوجە و شمەکی تەندروستی و خۆراکیان پێبەخشیون."

وتیشی، "ئەولەویەتی هێزە هاوبەشەکان پاراستنی مەدەنیەکانە لە هەموو ناوچەکانی فەلوجەدا و کردنەوەی رێڕەوێکی سەلامەتیش بۆ دەربازبوونیان، سەرەڕای ئەو راستییەی ئەم گروپە تیرۆرستیە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500