هه‌واڵه‌كانی عێراق

کاروانی کۆمەك بەڕێوەیە بۆ وەعری گەمارۆدراو لە سوریا: نەتەوە یەکگرتووەکان

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندوە چاوەڕواندەکرێت رۆژی پێنجشەممە (16 حوزەیران) کاروانێکی گەورەی کۆمەك بگاتە وەعر، کە شارۆچکەیەکی گەمارۆدراوە لە حومسی سوریا.

یان ئیگلاند بەڕێوەبەری گروپی کاری مرۆیی نێودەوڵەتیی لە سوریا کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتگیریی دەکرێت، وتی، "ئێمە ئامادەین بە کاروانێکی گەورەی کۆمەکەوە بەرەو شارۆچکەی گەمارۆدراوی وەعر بچین."

وتی گەر کاروانە کۆمەکەکە بگات، ئەوە "گرنگییەکی زۆر"ی هەیە، بە ئاماژەکردن بەوەی ئەو شارۆچکەیەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە حومس، لەلایەن رژێمەوە دەوری گیراوە و "ماوەی سێ مانگە پێویستییە سەرەکییەکانی لێبڕاوە".

وتی دۆخی شارۆچکەکە "ناهەموارە" بە ئاماژەکردن بەوەی چەندین کەس بەهۆی نەبوونی کۆمەکی مرۆییەوە مردوون.

هەفتەی پێشو، کۆمەک گەیشتە شارۆچکەی گەمارۆدراوی داریا بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2012ەوە و بۆ یەکەم جاریش لە ساڵی 2014 ەوە کۆمەك گەیشتە دوما.

ئیگلاند وتی گەر کۆمەك رۆژی پێنجشەممە و بەپێی پلان بگاتە وەعر، ئەوا نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوەڕاستی شوباتەوە کۆمەکی گەیاندۆتە 16 لە 18 ناوچە گەمارۆدراوەکەی سوریا.

وتی بەهیوایە کۆمەك بگاتە ئەو دوو ناوچەیەی کە ماوە، ئەربین و زەمالکە، کە لە قەراغ دیمەشقن و پێدەچێت "لەم چەند رۆژەی داهاتوو"دا روبدات.

ئیگلاند ستایشی ئاگربەستی 48-کاتژمێریشی کرد کە رۆژی پێنجشەممە لە حەڵەب راگەیەندرا، داوای لە هەموان کرد "ئەم دەروازەی دەرفەتە" بەکاربهێنن بۆ چەسپاندنی راگرتنێکی توندوتیژی فراوانتر و درێژخایەنتر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر نایابه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌