رۆژی چواشەممە (29 حوزەیران) کاروانێکی خۆراك و دەرمان گەیشتە دوو شاری گەمارۆدراوی سوری نزیك دیمەشق، ئەمەش یەکەم کۆمەکە کە بیناگاتێ لە 2012 وە، بەپێی لێدوانێکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سور بۆ ئاژانسی فرانس پرێس.
هەردوو شاری زەمالکە و عەربین دوا ناوچەی گەمارۆدراوبوون لە سوریا کە کۆمەکی مرۆییان پێبگات، دوای ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هاریکارییان گەیاندە 16 ناوچەکەی تر لە سەرەتای ئەمساڵدا.
کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سور وتی 37 لۆری پڕ لە کۆمەكی گەیاندووە بە 20,000 نیشتەجێی ئەو دوو شارە بە یارمەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوی خاچی سوری سوریا، کە خۆراك و ئارد و کەرەستەی پاکژکردنەوەیان لەخۆ گرتبوو.
رێكخهری باڵای كاروباری مرۆیی سهر به نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا، یەعقوب حلو، وتی "ئەمە رۆژێکی گرنگە، چونکە ئەمە یەکەم جارە کە بتوانین کاروانێكی هاوبهش بنێرین" بۆ ناو زەمالکە و عەبرین.