هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەنداوێك دەگرن لە دەرەوەی فەلوجە

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند رۆژی سێشەممە (14 حوزەیران) هێزەکانی عێراق دەزگایەکی ستراتیژیی ئاویان لەسەر روباری فورات لە باشوری خۆرهەڵاتی فەلوجە ئازادکرد دوو ساڵ پاش ئەوەی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) دەستی بەسەرداگرتبوو.

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە مەوتینی وت، "هێزە هاوبەشەکانی عێراق بەنداوێکیان لەسەر رووباری فورات لە دەستی داعش دەرهێناوە."

وتی، هێزەکان دەستیان بەسەر ناوچەکانی دەوروبەریشیدا گرت، بەمەش زیانی زۆریان لە داعش داو ناچاریان کرد لەو ناوچەیە بکشێتەوە. وتیشی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەنداوەکە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500