هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانێتی عەرەبی-کوردی لە باکوری سوریا پێشڕەوی دەکات بەرەو زیندانێکی داعش

هاوپەیمانێتییەکی عەرەبی-کوردی چوارشەممە (21 کانونی یەکەم) چەند کیلۆمەترێك پێشڕەوی کرد بەرەو گەورەترین زیندانی ژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە پارێزگای رەققەی باکوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوریا بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) هەشت کیلۆمەتر دووربوون لە زیندانەکەی نزیك گەورەترین بەنداو، تەبقە، لەسەر رووباری فورات.

10ی کانونی یەکەم، هێزەکانی سوریای دیموکرات "قۆناغی دوو"یان راگەیاند لە هەڵمەتەکەیاندا دژی پایتەختی نیمچە فەرمیی داعش لە رەققە، نزیکەی 50 کیلۆمەتر خۆرهەڵاتی تەبقە لە هەمان پارێزگا.

روانگەکە رایگەیاند هاوپەیمانێتییەکە لەوکاتەوە چەند گوند و نشینگەیەکی بچوکی گرتووە، دوای گرتنی 700 کیلۆمەتری چوارگۆشە لەدەستی توندڕەوەکان لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەیاندا لە 5ی تشرینی دووەمدا. .

روانگەکە رایگەیاند وا باوەڕدەکرێت بارمتە خۆرئاواییەکانی دەستی داعش لە زیندانەکەی نزیك شارۆچکەی تەبقە دەستبەسەرکرابن، کە فەرماندە باڵاکانی داعشی لێدەژین.

بەرپرسانی کوردی چوارشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاند کە زۆرێك لە جیهادییەکان هەڵاتوون پێش پێشڕەویی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

فەرماندە لە هاوپەیمانێتییەکەدا، موسلیم شێخ نوح، وتی چەکدارانی داعش "چەکی قورسیان نەماوە -- لاوازبوون و بەبێ بەرگریی هەڵدێن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500